نەشتەرگەری دووەم جاری لووت

نەشتەرگەریی زگ
ئاب 28, 2019
چکۆلەکردنەوەی سینگ
ئاب 28, 2019

بەهۆی هۆکاری جیاوازەوە، پێداچوونەوەی رینۆپلاستی زۆر دژوارتره له رینۆپلاستی سەرەتایی. یەکەم، جێگەی گۆڕدراوی لووته. له کاتی رینۆپلاستی سەرەتاییدا، کڕکڕاگەی خاپورکراو هەڵدەگیرێت تاکوو بینی سافبکرێت و کارکردی خۆی ڕابگرێت. بۆیه له چاوپێداگێڕانەوەی رینۆپلاستیدا کڕکڕاگەی پێویست بۆ دووبارەدروستکردنەوە هەبوونی نییه. بەپێی ڕادەی ئەو کڕکڕاگەی ماوەتەوه پتر بۆ دووبارەدروستکردنەوەی لووت له یەکێک له دوو گوێ کڕکڕاگە هەڵدەگیرێت.

سەرەڕای ئەوەی که بڕدراوی سەر گوێ بەباشی دادەپۆشرێت و شێوه و ئەندازه و فۆرم و کارکردی گوێ ناگۆڕدرێت دیسان هەڵگرتنی کڕکڕاگه له ئەندامێکی تری جەسته بەمانای بڕدراوی زیادەیە که له نەشتەرگەریی پلاستیکدا وەکوو کێماسی بەئەژماردێت.

شانەی لووت که نەشتەرگەری لەسەر دەکرێت ئێستا شانەیەکی برینداره که ئاڵۆزی پێداچوونەوەی رینۆپلاستی دوو ئەونده دەکات. بەم هۆکارانەوە کاتی پێویست بۆ پێداچوونەوەی رینۆپلاستی له رینۆپلاستی سەرەتایی زۆرتره.

مەترسییەکی رینۆپلاستی سەرەتایی هەبوونی Telangiectasia لەسەر پێستی لووته. ئەو ڕەگانەی که وێنەی جاڵجاڵوکەی چکۆلەن و پتر پێش نەشتەرگەری نابیندرێن پاش رینۆپلاستی گرنگی زۆریان دەبێت. ئەم حاڵەتە حاڵەتی سروشتی نییه. سەرەڕای ئەمه دەرکەوتانی Telangiectasia له رینۆپلاستی دووبارەدا زۆرتره. ئەم بابەته دەبێ پێش نەشتەرگەری لەبەرچاوبگیرێت و دکتۆرەکەتان بەپێی جۆری پێست و شانە و ئەستووری پێستتان ڕای خۆی بڵێت.

پێداچوونەوەی رینۆپلاستی خاوەن مامەڵەی تایبەتی خۆیەتی بەڵام لە جێگەی خۆیدا قازانجی تایبەتی هەیه. ئەگەر به نیازی پێداچوونەوەی رینۆپلاستین دەبێ سەردانی پزیشکێکی نەشتەرگەریی بەئەزموون بکەن. بەگشتی بەهۆی مەترسی زۆری نەشتەرگەریی دووباەری لووت، باشتروایه ئەم نەشتەرگەرییه تەنیا بۆ شێواوی زۆر هەناسەکێشان یا ناشیرینی زۆری لووت بکرێت. لەیادی مەکەن که بەرئەنجامی نەشتەرگەریی دووبارە تەنانەت بە دەستی پزیشکی نەشتەرگەریی لێهاتووشەوه بە وردی پێشبینی ناکرێت. بەردەوامی و وەسواسی نەخۆش بۆ چاککردنەوەی کێماسی چکۆله پاش نەشتەرگەریی رینۆپلاستی بە ئاسانی دەتوانێت کێشەکان چەند ئەونده بکات.