لەم نەشتەرگەرییەدا بە هەڵگرتنی پیستی زیادەی سینگەکان و گۆڕانی شوێنی نوکی مەمک، سینگەکان دەکێشرێنه سەرەوه. سەرەڕای ئەمه له نەشتەرگەریی لیفتینگدا دەتوانین ئەندازەی بازنەی نوکی سینه بگۆڕین، لەو خاتوونانەی که سینگی چکۆلەیان هەیه یا دووچاری داکەوتوویی پاش منداڵبونن، دەتوانن نەشتەرگەریی لیفتینگی سینگ لەگەڵ دانانی ئیمپلەنت ئەنجامبدەن.
ئەم نەشتەرگەرییه 1 تا 3 کاتژمێر دەخایەنێت.
کاتی گەڕانەوه بۆ ئیش یەک حەوته دەبێت و ئەنجامدانی چالاکی قورس پاش یەک مانگ ڕەوایه، بۆ سڕینەوەی جێگەی برینەکان دەکرێت پاش یەک ساڵ هەڵبگیرێن.
سەرەتا شوێنێکی نوێ بۆ نوکی سینگ دابیندەکرێت و پێستی سینگەکان لەو شوێنەی که دەبێ هەڵگیرێن دەبڕدرێت، سینگەکان دەکێشرێنه سەرەوه و پێستی زیادەی هەڵدەگیرێت بەڵام لەو کەسانەی که سینگیان چکۆلەتره پێویستی کەمتر به بڕینی زۆر هەیه.
پتر ئەم نەشتەرگەرییه بە شێوەی دەرۆی نەخۆشخانه ئەنجامدەدرێت و پێویست به مانەوە له نەخۆشخانه ناکات بەڵام هەنێک له نەخۆشەکان بۆ چاودێری زیاتر دەبێ لە نەخۆشخانه بمێننەوه.
له بێهەستی شوێنی لەگەڵ هێوەرکەرەوەی دژە ئازار کەڵکوەردەگیرێت هەڵبەت شێوازی نەشتەرگەریی گشتیش بەکاردێت.