نەشتەرگەریی لووت
ته‌مموز 27, 2019

بە زۆربوونی تەمەن و پیرتربوون، زۆربەی تاکەکان کاتێک که به کەڵکوەرگرتن له نەشتەرگەری نیشانەکانی پیری خۆیان دادەشارن هەست به لاوی و چالاکی دەکەن. یەکێک له زۆرترین داخوازییەکان بۆ ئێمه ئەوەیە که تاکەکان دەیانەوێت بە لاوکردنی روخساری خۆیان، وزەی ناوەکی خۆیان بەرزبکەنەوه. زۆر کەس دەیانەوێت که ناوچەی دەوروبەری شەویلگەیان سافتر بکەن. هەنێک دەیانەوێت که ڕوومەتی داکەوتوویان چاکبکەنەوه. هەنێکی تر دەیانەوێت که هێڵی پێکەنینیان نەشتەرگەری بکەن تاکوو شێوەی چەمانەوەی ئەم هێڵانه و مڕۆموچی لاببردرێت. هەنێکی تریش دەیانەوێت پێسی دەوروبەری شەویلگەیان له دەوروبەری چناکه و مل کورتبکەنەوه.

ئەو نەخۆشانەی داخوازی یەکێک لەم نەشتەرگەرییانەیان هەیه دەتوانن زانیارییەکانی کێشانی دەموچاو بخوێننەوه.

ریتیدێکتۆمی (یاخود کێشانی دەموچاو) دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆری ببێت لەسەر روخساری تاکەکان. ریتیدێکتۆمی شێوازێکی بەکەڵک و جێمتمانەیە که دەبێته هۆی زیندوکردنەوه و نوێکردنەوەی لاویی دەموچاو و داشاردنی پیری و بەساڵاچوویی له تاکەکاندا. ڕەنگه وا گومانبکرێت که نەشتەرگەریی پلاستیک تەنیا لەلایەن خاتوونەکانەوە بەکاردێت بەڵام پیاوان له بۆشایی پێشبڕکێیی کومپانیاکاندا داخوازی زۆری ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لاوکردنەوەیان هەیه چونکا روخساری لاوتر دەرخەری وزەی ناوەکی زۆرتره.

کاتێک که تاکەکان بەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی پلاستیکەوەدان تەنیا سەرنجدەدەنە سەر یەک ڕوو له ئەندامەکانی دەموچاویان و کەمتر سەرنجدەدەنه گشت روخساریان. یەکێک له زۆرترین نیگەرانییەکانی ئەو کەسانەی سەردانی ئێمه دەکەن ئەوەیە که دەیانەوێت “ملی درێژیان” نەشتەرگەری بکەن. زۆربەی کاتەکان نەخۆش تەنیا دەیەوێت نەشتەرگەری کێشانی مل بکات و بە دەگمەن ڕوودەدات که له بەرئەنجامی نەشتەرگەرییەکە رەزامەندبن. بۆ؟ چونکه کاتێک پێستی زیادی مل هەڵدەگیرێت، پێستی شلی دەموچاو لەپێش گوێکان هەڵدەماسێت و ئەو تاکه روخسارێکی نائاسایی وەخۆدەگرێت. ئەگەر پزیشکێکی نەشتەرگەری بە ئێوەی گوت که دەتوانێت تەنیا به ئەنجامدانی یەک نەشتەرگەریی کێشانی مل ئێوە دەرمان بکات، ئێمه بەجدی پێشنیاردەکەین که لە پزیشکێکی تریش ڕاوێژکاری وەرگرن. سەرەڕای ئەمه ئەنجامدانی هاوکاتی نەشتەرگەریی مل و دەموچاو ئەم تواناییە بە ئێوە دەدات که لیپۆساکشن (یاخود چەوری کێشان)ی ملیش ئەنجامبدەن و چەورییەکان بگوێزنەوە بۆ جێگەیەکی تر له دەموچاوتان. له تێشاندنی چەوری لەو چەوریانه کەڵکوەردەگیرێت که له جێگەکانی تر فڕێدراون. تێشاندنی چەوری لە خاڵی زۆری دەموچاو وێنەی هێڵی پێکەنین و لەکاتی کێشانی لێودا بەکاردێن.

پزیشکی نەشتەرگەری بەئەزموون و جێمتمانه کە تەنیا نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو ئەنجامدەدات دەزانێت که ئەرکی پزیشک تەنیا چاککردنەوەی ئەو بەشانه له دەموچاو نیه که نەخۆش دەڵێت بەڵکو دەبێ به ئامانجی پشت ئەم نەشتەرگەرییە وڵامبداتەوه. ئاشکرایه که پزیشکێکی جوانکاری ناتوانێت له جیابوونەوەی دوو هاوسەر بەرگری بکات. هەنێک له نەخۆشەکان که ئامادەیی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی پلاستیکی دەموچاویان نییه پێیان باشتره که شێوازی خۆپارێزانەتر وێنەی بۆتۆکس بۆ سافکردنی هێڵ و لۆچی دەموچاو یا کۆلاجێن بۆ پڕکردنەوەی چاڵی دەموچاو کەڵکوەرگرن. ئەو کەسانەی کە سەبارەت به نەشتەرگەرییەکانی زیندوکردنەوە و نوێکردنەوەی لاوی ئاگادارییان هەیه دەزانن که چ کاتێک ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییه بۆیان گونجاوه.

باس و وتووێژ سەبارەت به نەشتەرگەرییەکانی نوێکردنەوەی لاوی به دیتنی وێنەی پێش و پاش نەشتەرگەری دەستپێدەکات. بەم شێوه نەخۆش ئاگاداردەبێت که پاش نەشتەرگەری چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات. هەروا که له وێنەکاندا دەبینن، زۆربەی نەخۆشەکان دەیانەوێت که نەشتەرگەریی کێشانی دەموچاو لەگەڵ نەشتەرگەریی کێشانی برۆ ئەنجامبدەن تا هێڵی مڕومۆچی نێوان چاوەکانیش لەناوبچێت یا لەگەڵ بێلفارۆپلاستی ئەنجامیبدەن تاکو کیسی ژێرچاو چاکبکرێتەوه. دەتوانین نەشتەرگەرییەکانی گەورەکردنی چناکه، کێشانی ڕوومەت، رینۆپلاستی (نەشتەرگەریی لووت)، ئۆتۆپلاستی (نەشتەرگەریی گوێ) و نەشتەرگەریی لێو هاوکات لەگەڵ نەشتەرگەریی کێشانی پێستی دەموچاو ئەنجامبدەین. زۆربەی خەڵک بەدوای زانیاری سەبارەت به چاککردنەوەی ئاستی چرچولۆچی پێست لەلایەن پیلی کیمیایی و نەشتەرگەریی لەیزەری و شێوازەکانی تری سافکردنی پێستەوەن. گەرچی بە نەشتەرگەریی کێشانی پێستی دەموچاو دەتوانین چرچولۆچی دەموچاو دەرمانکەین، بەڵام هەموو هێڵه ئاستییەکان بەهۆی زۆربوونی تەمەن و خۆرسووتان و هۆکاری جەنەتیکی چاکنابنەوە. ئەم نەشتەرگەرییه دەتوانێت پێستی کیسەیی (saggy skin) دەرمانبکات. شێوازەکانی سافکردنی پێست، شێواوی و چرچولۆچه شانەییەکان چاکدەکەنەوه.

لە دانیشتنی ڕاوێژکاری یەکەم ئێمه بینای ئێسکی و شانەی نەرمی چاوەکانتان له باری شێوە و کردارەوە دەپشکنین. پشکنینی پێڵوی سەرەوه و خوارەوە و چاوەکان، هەنێک بنەما بۆ ئەو شتەی که دەتوانین له نەشتەرگەریی بێلفارۆپلاستی چاوەڕوانبکەین دەردەخات. جۆری پێست، رەگەز، تەمەن، لەگەڵ ڕادەی شێواوی و جۆری کردار له هۆکارە گرنگ و کاریگەرەکانن له بەرئەنجامی کۆتایی نەشتەرگەریدا. وێنەی نەشتەرگەرییە پلاستیکییەکانی تر، پشکنینی لەشساغی گشتی و هەبوونی چاوەڕوانی ژیرانه پێویسته. ئاگاداری ئێوه له شێواز و ڕەوتەکان لە بەرئەنجامی سەرکەوتووی کۆتاییدا پێویسته. له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا ئێمه ڕێنوێنه پێویستەکانتان پێدەدەین.

پێش نەشتەرگەریی کێشانی پێستی دەموچاو

له سەردانی پێش نەشتەرگەریدا، نەخۆشوانەکەمان ڕێنوێنییه پێویستەکانتان پێدەدات تا کارە پێویستەکانی پێش و پاش نەشتەرگەری ئەنجامبدەن. له ڕۆژێک پێش نەشتەرگەری تەلەفۆنمان بۆبکەن تاکوو کاتی نەشتەرگەری پەسەندبکەین. لە ڕۆژی نەشتەرگەریدا لەگەڵ نەخۆشوان (ئەو کەسەی بێهۆشتان دەکات) قسەدەکەن و پێش ڕۆشتن بۆ ژووری نەشتەرگەری دکتۆرەکەتان سەردانتان دەکات.

نەشتەرگەریی برۆ بەپێێ پێکهاتەی ژێرپێست و ڕادەی شانەی زیاده نزیک 3 کاتژمێر دەخایەنێت. ئەگەر جگه له نەشتەرگەریی کێشانی پێستی دەموچاو نەشتەرگەری تریشتان ببێت ئەم کاته زۆرتر دەبێت. هاتنەوە سەرخۆ نزیکەی یەک کاتژمێر دەخایەنێت و زۆربەی نەخۆشەکان پاش 5-4 کاتژمێر پاش وەرگرتن دەڕونە دەرەوه.

کارەکانی پێش نەشتەرگەریی دەموچاو

  1. تکایە تا یەک حەوته پێش نەشتەرگەری و تا 2 حەوته پاش نەشتەرگەری، ئەسپرین یا ماکی خاوەن ئەسپرین یا ئیبۆپرۆفێن مەخۆن. بۆ ئاگاداری زیاتر سەبارەت به پێڕستی ئەو دەوایانەی که نابێ پێش نەشتەرگەری بیخۆن سەردانی بەشی “پێڕستی دەواکان” بکەن. ئەگەر دەوایەک دەخۆن که لەسەر بڵاوبوونەوەی خوێن و خوێنڕێژی کاریگەرییان هەیه له زووترین کاتدا پزیشکەکەتان ئاگاداربکەنەوه.
  2. تکایه یەک حەوته پێش نەشتەرگەری و 3 حەوته پاش نەشتەرگەری جگەره و ماکی سڕکەر بەکارمەهێنن. ئەگەر بەکارهێنانی ئەم دوو دانه نەوەستێنن چاکبوونەوەی برینەکان دوا دەکەوێت و سووربوونی پێست و هەنێک شێواوی تر بەجێدەمێنێت.
  3. تکایه هەموو پێشینەی پزیشکی و دەرمانی خۆتان بە ئێمه ڕابگەیێنن. له ڕۆژی سەردانی پێش نەشتەرگەریدا نەخۆشوان ئەو دەوایانەی که دەبێ له ڕۆژی نەشتەرگەریدا لەگەڵ یەک قوم ئاو بیخۆن ڕادەگەیێنێ پێتان.
  4. لە سەردانی پێش نەشتەرگەریدا ڕەچەتەیەکتان پێدەدرێت که دژەبەکتریای خۆراکی و دەوای هێوەرکەرەوەی ئێشی تێدایه. تکایه دەواکانی ئەم ڕەچەته پێش ڕۆشتون بۆ ژووری نەشتەرگەری دابینبکەن تاکوو پاش تەواوبوونی نەشتەرگەری و گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆتان دەواکانتان ئامادەبێت.
  5. دەبێ پێش نەشتەرگەری و پاش نەشتەرگەری ڤیتامینی C (ئەسید ئاسکۆربیک) بەکاربهێنن.
  6. نابێ له پاش نیوەشەوی ڕۆژی پێش نەشتەرگەرییەوه شتێک بخۆن یا بخۆنەوه. جگەلەوەی که پزیشک به پێچەوانەی ئەمە دەستووربدات. باشتروایه پێش نەشتەرگەری ددانتان بشۆن.

پاش نەشتەرگەریی کێشانی پێستی دەموچاو

پاش ئەوەی هاتنەوە سەرهۆش لەسەر سەرتان بەرگێکی شریتی و گەوره دەبینن که چەسپاوه بە سەرتانەوه. ئەم بەرگه به ناوی balls یا drains ناسراوه. ئەم بەرگه پێش چوونەژووری هەوای زیاده دەگرێت و بەرگری دەکات له چڵککردن. پاش نەشتەرگەری نەخۆشوانەکان له ئەنجامدانی بابەتەکانی خوارەوە یارمەتیدان دەدەن:

خواردنەوە، ڕێگەڕۆشتنی ئەستەم و نەرم، چوونه تۆیلەت، چاودێری لە ئێوه و پشکنین و کۆنتڕۆڵی drain.

نەخۆشوانەکان هەموو کارەکان و ڕێنوێنه پێوستەکانتان پێدەڵێن. ئێوە دەبێ بۆ هەڵگرتنی drains سەردانی ئێمه بکەن. چونکه هەڵگرتنی drains نارەحەتی لەگەڵدایه پاش نەشتەرگەری دەوای هێوەرکەرەوه بخۆن. 4 تا 5 ڕۆژ پاشان بۆ هەڵگرتنی تەقەڵەکان سەردانمان بکەن.

کارەکانی پاش نەشتەرگەریی کێشانی پێستی دەموچاو – چاودێری له برینەکان

له پاشنیوەڕۆی پاش نەشتەرگەرییەوه drainەکان وشک ڕابگرن و دەستی لێمەدەن. ئەگەر drainەکان شل یا هەراون دکتۆرەکەتان ئاگادار بکەن. گۆڕینی drainەکان ساکاره. نەخۆشوانەکان شێوەی هەڵگرتن و دانانەوەی دووبارەتان فێردەکەن. پاش هەڵگرتنی drainەکان شریتێکی جێڕ لەسەریان دادەنرێت. دووبارە چاودێری له تەقەڵەکان ڕادەسپێردرێت. تەقەڵەکان بە لۆکەی خوساو له پیرۆکسید هایدرۆجین خاوێنبکەنەوه. دووبار له ڕۆژدا لەسەر تەقەڵەکان مەڵهەم بساون تاکوو زووتر چاکببنەوە.

ئەو تەقەڵانەی که لەلایەن ئەم مەڵهەمەوە خز بوون، لە کاتی هەڵگرتن ئازاری کەمتریان هەیه. هەمیشه شریتێکی جیڕ لە شوێنەکە ڕابگرن تاکوو جێگەی تەقەڵەکان چاکبێتەوه.

دەواکان

زۆربەی نەخۆشەکان زیاتر له ئێش و ئازار، له نارەحەتی گلەیی دەکەن. له کاتی پێویست یا دەستووردانی پزیشک له دەوای هێوەرکەرەوه کەڵکوەرگرن. کاتێک که دەوای هێوەرکەرەوه دەخۆن شۆفێڕی مەکەن، ئەلکهۆلیش بەکارمەهێنن.

کاریگەریی ناگونجاوی دەواکان بریتین له دڵشێواوی و ڕشانەوه. کاتێک ڕۆشتنەوە بۆ ماڵەوە بەکارهێنانی دژەبەکتریا (ketlen/cephalexin) دەستپێبکەن. لە ڕۆژی پاش نەشتەرگەرییەوه هەر شەش کاتژمێر حەبەکان بخۆن تاکوو تەواودەبێت.

هەبوونی لەرزوتا تا 24 کاتژمێر پاش نەشتەرگەری ئاسایییه.

کاتێک گەیشتنە ماڵەوه دەوای دژەهەڵماسین بەکاربهێنن (لەگەڵ خواردنی ژەمەکان بیخۆن).

بەرنامەی خواردن

هەوڵبدەن بەرنامەی خواردنتان له خواردنەوەوە بۆ لای ئەو خواردنانه بگۆڕن که زوو هەرسدەبن وێنەی دانەوێڵه، ماست، شۆربا و ماکەرۆنی.

چالاکی

ڕۆژی پاش نەشتەرگەری بە تەواوی پشووبدەن. تا حەوتەیەک پاش نەشتەرگەری لە کاتی خەوتن 2 یا 3 سەرین بخەنە ژێر سەرتان. بەتەواوی له چەمانەوە و بەرزکردنەوەی شتومەکی قورس خۆبپارێزن. ئەگەر مناڵی چکۆلەتان هەیه له باوشکردن بە مناڵەکەتاندا راستەوخۆ لەسەر عەرزەوە خۆبپارێزن. تا حەوتەیەک پاش نەشتەرگەری شۆفێڕی مەکەن. پاش 24 کاتژمێر برینەکان وشک ڕابگرن جگه له کاتی خاوێنکردنەوه و ساوینی مەڵهەم. له کاتی حەمامکردن مەهێڵن مووەکانتان یا جێگە بڕدراوەکان تەڕ بێت. پێشنیاردەکرێت که 2 جار خۆبشۆرن و مووەکانتان بشۆرن، جارێک له پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێش هەڵگرتنی drain و جارێک له بەیانی پاش هەڵگرتنی drain. دەتوانن کوتراوی و برینەکان تا حەوتەیەک پاش نەشتەرگەری به ماکی جوانکاری دابشارن. هەمیشه دەموچاوتان دوور له هەتاوی راستەوخۆ ڕابگرن. بۆ ئەم مەبەستە بەکارهێنانی کڵاو و چاویلکەی هەتاوی پێشنیاردەکرێت.

پاش نەشتەرگەری کارمەندەکانمان پێتان دەڵێن که چ کاتێک دەتوانن له کرێمی دژەهەتاو و ماکی جوانکاری و کرێمی دەموچاو کەڵکوەرگرن. بۆ بەرگری له دروستبوونی لکه و چڵک له شوێنی نەشتەرگەریکراو تا 3 مانگ له تیشکی راستەوخۆی هەتاو خۆبپارێزن.

دەستنیشانکردنی سەردانەکان

بەرگی سەر و drainەکان له ڕۆژی پاش نەشتەرگەری هەڵدەگیرێن. تەقەڵەکان 4 تا 5 ڕۆژ پاش نەشتەرگەری هەڵدەگیرێن. سەردانی داهاتوی ئێوه بە مەبەستی هەڵگردنی drainە بەجێماوەکان و تەقەڵە بەجێماوەکان 7 ڕۆژ پاش نەشتەرگەری دەبێت.

تکایه له بیری مەکەن

هەڵماسین و ماندویی و بێخەوی له نیشانە زۆر باوەکانی پاش نەشتەرگەرین و بە چاکتربوونەوە ئەم نیشانانه کەمتردەبنەوه. هەبوونی هاوڕێیەکی پێگەیشتوو و بەرپرسیار و ئەنجامدانی چالاکیه ڕۆژانه باسکراوەکان تا 3 ڕۆژ پاش نەشتەرگەری زۆر پێشنیاردەکرێت.

بەرئەنجامی کۆتایی

 

پاش ریتیدێکتۆمی یاخود کێشانی پێستی دەموچاو، نیشتنەوەی ماسیوی و چاکبوونەوەی پێست هەنێک کاتی پێویسته. زۆربەی نەخۆشەکان چەند ڕۆژ پاش نەشتەرگەری دەچنەوە سەر ئیشەکەیان. 3 حەوته پاش نەشتەرگەری کوتراوی و هەڵماسین لەلایەن خۆتانەوە دەبیندرێت بەڵام ناکەوێته بەر چاوی دۆستان و هاوکارەکانتان.

بەرئەنجامە کۆتاییەکانی پاش نەشتەرگەری تا یەک ساڵ پاش نەشتەرگەری بەتەواوی نابیندرێن. تەنانەت ئەگەر دژوارپەسەندیش بن، پێشتر له یەک ساڵ له کارەکەی ئێمه رەزامەنددەبن. ئێمه پاش یەک ساڵ داواتان لێ دەکەین که بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێمە چەند وێنه بگرن و بەم شێوه له بەرئەنجامی کۆتایی چێژ وەردەگرین.