لیفتینگی ناوچاوان

لیپۆساکشن
ته‌مموز 27, 2019
بێلفارۆپلاستی
ئاب 28, 2019

شڕۆڤه:

له باری جوانییەوه، چاککردنەوەی داکەوتوویی برۆ، پێڵوی سەرو و له بابەتی لیفتی ناوچاوان یاخود توێڵ، داکەوتوویی ناوچاوان چاکدەکاتەوە. ئەم شێوازه یارمەتی زۆر دەداته چاکبوونەوەی هێڵی ئاسۆیی و هێڵی قووڵ که تاکەکه تووڕە و نارەحەت و ماندوو نیشاندەدات. لیفتی ناوچاوان بۆ نەخۆشەکان له تەمەنی 40 تا 60 ساڵ باوه که یارمەتی دەداته کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیری. لیفتی برۆ له تەمەنی لاوتردا یارمەتی دەداته جوانتربوونی تێکەڵەی چاو و برۆ.

ماوەی کاتی نەشتەرگەری:

1 تا 3 کاتژمێر

باشبوونەوە:

گەڕاونەوە بۆ ئێش: پاش 7 تا 10 ڕۆژ (ئەو نەخۆشانەی که به شێوازی ئەندۆسکۆپی نەشتەرگەری دەکرێن زووتر چاکدەبنەوه)

چالاکی فیزیایی قورس: پاش چەندین حەوته. تاکوو چەندین مانگ مەچنه بەر تیشکی هەتاو و گەرما.

بەرئەنجامەکان:

مانەوەی درێژخایان. نیشانەکانی بەساڵاچوویی کەمدەکاتەوه.

تەکنیکی نەشتەرگەری:

له شێوازی لیفتی کلاسیکی ناوچاوان یاخود شێوازی کراوه، پزیشکی نەشتەرگەری هێڵێکی پەیوەسته دەبڕێت که له ئاستی گوێوه دەستپێدەکات و له هێڵی ڕوانی مووەوه دەڕواته سەر. پتر ئەم هێڵه پشت هێڵی ڕوانی مووەوه دەبڕدرێت که جێگەی برین نامێنێتەوه. له شێوازی لیفتی ئەندۆسکۆپی، بەجێگەی بڕینی بازنەیی گەوره، پزیشکی نەشتەرگەری 3 تا 5 هێڵ له سەر تەپڵی سەر دەبڕێت و سکۆپێک له یەکێک لەم هێڵە بڕیاوانەدا دادەنرێت. بەم شێوە پزیشک دەتوانێت شانه و ماسولکەکان له مانیتۆرەکەدا ببینێت.

بارودۆخی نەخۆش:

لە زۆربەی کاتەکاندا نەشتەرگەری بەشێوەی دەرەوەی نەخۆشخانه دەکرێت یا لانیزۆر یەک ڕۆژ خەواندن.

بێهۆشی:

گشتی

شوێنی لەگەڵ بێهۆشی ڕێژەیی