لیفتینگی دەموچاو
ته‌مموز 27, 2019
گەورەکردنی سینگ
ته‌مموز 27, 2019

نەشتەرگەریی رینۆپلاستی یاخود گۆڕانی شێوەی لووت بۆ جوانترکردنی شێوەی لووت و دروستکردنی هاوئاهەنگی له نێوان لووت و ئەندامەکانی تری دەموچاو لەگەڵ ڕاگرتنی کارکردی سەرەکی لووت بەکاردێت. چونگا لووت بەرزترین ئەندامی دەموچاوه، ئەندازه و شێوەی لووت کاریگەری زۆری هەیه لەسەر روخساری تاکەکان.

هەنێک له نەخۆشەکان دەیانەوێت که لووتیان درێژ بێت. هەنێکی تر دەیانەوێت کونی لووتیان باریکتر بکەن و هەنێکی تر دەڵێن نوکی لووتیان لەگەڵ دەموچاویان مەودای هەیه. چونکا نوکی لووت لەگەڵ زۆربوونی تەمەن شێوەی سەرەکی خۆی لەدەستدەدات زۆربەی نەخۆشەکان دەیانەوێت بزانن که رینۆپلاستی چۆن دەتوانێت روخسارێکی لاوانه بدات پێیان. ڕەنگه واخەیاڵبکرێت که نەشتەرگەریی پلاستیک تەنیا بۆ خاتوونەکان کەڵکیلێوەردەگیرێت، بەڵام پیاوان له بۆشایی پێشبڕکێیی کومپانیاکاندا داخوازی زۆری ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لاوکردنەوەیان هەیه چونکا روخساری لاوتر دەرخەری وزەی ناوەکی زۆرتره. وتووێژ سەبارەت به رینۆپلاستی به دیتنی وێنەکانی پێش نەشتەرگەری و پاش نەشتەرگەری دەستپێدەکات، بەم شێوه نەخۆش بە دیتنی وێنەکان ئاگاداردەبێت که پاش نەشتەرگەری چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات. هەروەها که له وێنەکانیشدا دەبیندرێت نەخۆشەکان دەیانەوێت رینۆپلاستی لەگەڵ نەشتەرگەریی کێشانی برۆ ئەنجامبدەن تاکوو هێڵی توڕەیی نێوان چاوەکان نەمێنێت یا هاوکات لەگەڵ بێلفارۆپلاستی ئەنجامیبدەن تاکوو کیسەکانی ژێر چاو دەرمانبکرێت. دەکرێت گەورەکردنی چناکه، ڕوومەت، ئۆتۆپلاستی، نەشتەرگەریی لێو و کێشانی دەموچاویش لەگەڵ ئەم نەشتەرگەرییه ئەنجامبدرێت. زۆربەی نەخۆشەکان بەدوای زانیاری سەبارەت به سافکردنی چرچولۆچی ئاستی پێست لەلایەن پیلی کیمیایی و نەشتەرگەری لەیزەری یا شێوازە هاوشێوەکانی سافکردنەوەن.

پزیشکی نەشتەرگەریی پلاستیکی بەئەزموون و جێمتمانه کە تەنیا نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو و مل ئەنجامدەدات دەزانێت که ئەرکی پزیشک تەنیا چاککردنەوەی ئەو شوێنانه نییه که نەخۆش دەڵێت بەڵکو دەبێ به ئامانجی پشت ئەم نەشتەرگەرییە وڵامبداتەوه. ئاشکرایه که پزیشکێکی نەشتەرگەریی پلاستیک ناتوانێت له جیابوونەوەی دوو هاوسەر بەرگری بکات. هەنێک له تاکەکان که ئامادەیی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکارییان نییه پێیان باشتره که شێوازی خۆپارێزانەتر وێنەی بۆتۆکس بۆ سافکردنی هێڵ و لۆچی دەموچاو یا کۆلاجێن بۆ چاککردنەوەی crowfeet کەڵکوەرگرن. ئەو کەسانەی کە سەبارەت به نەشتەرگەرییەکانی نوێکردنەوەی لاوی ئاگادارییان هەیه دەزانن که چ کاتێک ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییه بۆیان گونجاوه. لە دانیشتنی ڕاوێژکاری یەکەمدا ئێمه بینای ئێسکی و شانەی نەرمی لووتتان له باری شێوە و کردارەوە دەپشکنین. پشکنینی لووت، هەنێک بنەما بۆ ئەو شتەی که دەتوانین له نەشتەرگەریی رینۆپلاستی چاوەڕوانبکەین دەردەخات. جۆری پێست، رەگەز، تەمەن، لەگەڵ ڕادەی شێواوی و جۆری کردار له هۆکارە گرنگ و کاریگەرەکانن له بەرئەنجامی کۆتایی نەشتەرگەریدا. وێنەی نەشتەرگەرییە پلاستیکییەکانی تر، پشکنینی لەشساغی گشتی و هەبوونی چاوەڕوانی ژیرانه پێویسته. ئاگاداری ئێوه له شێواز و ڕەوتەکان لە بەرئەنجامی سەرکەوتووی کۆتاییدا پێویسته. له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا ئێمه ڕێنوێنه پێویستەکانتان پێدەدەین.

بۆ ئەوەی بەرئەنجامێکی کۆتایی سەرکەورتوو بەدەستبێت، نەخۆش دەبێ له شێواز و کاروباری پێویستی نەشتەرگەری ئاگاداری ببێت. پێش ئەوەی که لەسەر کارەکانی پێش نەشتەرگەری باسبکەین، دەمانەوێت هەنێک سەبارەت به ئەو نەخۆشانه قسەبکەین که نیازی پێداچوونەوە لەسەر نەشتەرگەرییەکان هەیه و سەردانی ئێمە دەکەن. چاوپێداگێڕانەوەی رینۆپلاستی وشەیەکه که هیچکەس پێیخۆش نییه بیبیسێت. بەهۆی زرمه یا ترۆمای سەربه رینۆپلاستی سەرەکی، نەخۆشین، بارودۆخی پێش نەشتەرگەری یا هەڵەی پزیشکی نەشتەرگەرییه هەر نەشتەرگەری لەسەدا 2 تا 5 دووچاری نەشتەرگەریی چاوپێداگێڕانەوەی رینۆپلاستی دەبێت. گەرچی کارەکانی پێش چاوپێداگێڕانەوە و پاش چاوپێداگێڕانەوەی رینۆپلاستی هاوتای کارەکانی پێش و پاش رینۆپلاستیی سەرەکین بەڵام چاوپێداگێڕانەوەی رینۆپلاستی مامەڵەی تایبەتی خۆی هەیه.

ئەگەر ئێوه ئەو نەخۆشە بن که نیازی چاوپێداگێڕانەوەی رینۆپلاستیتان هەیه تکایه سەرنجبدەنه مامەڵه تایبەتەکانی چاوپێداگێڕانەوەی رینۆپلاستی.

پزیشکانی نەشتەرگەریی بەئەزموونی پلاستیکی دەموچاو بەتایبەت فێری نەشتەرگەریی لووت دەبن چونکا خاوەن زۆترین داواکارییه لەنێوان نەشتەرگەرییەکانی جوانکاریدا و وردی زۆری پێویسته. هەموو پزیشکانی نەشتەرگەری له بواری رینۆپلاستیدا فێرنەکراون و هەموو پزیشکانی نەشتەرگەری لێهاتووی رینۆپلاستییان نییه. زۆرتر له هەر پزیشکێکی نەشتەرگەریی پلاستیکی تر پێتان ڕادەسپێرم که له هەڵبژاردنی پزیشکی نەشتەرگەری زۆر ئاگادار بن.

پێش نەشتەرگەریی رینۆپلاستی

له سەردانی پێش نەشتەرگەریدا، نەخۆشوانەکەمان ڕێنوێنییه پێویستەکانتان پێدەدات تا کارە پێویستەکانی پێش و پاش نەشتەرگەری ئەنجامبدەن. لە ڕۆژی نەشتەرگەریدا لەگەڵ نەخۆشوان (ئەو کەسەی بێهۆشتان دەکات) قسەدەکەن و پێش ڕۆشتن بۆ ژووری نەشتەرگەری دکتۆرەکەتان سەردانتان دەکات. نەشتەرگەریی لووت بەپێێ پێکهاتەی ژێرپێست و ڕادەی شانەی زیاده نزیک 2 کاتژمێر دەخایەنێت.

ئەگەر جگه له نەشتەرگەریی لووت نەشتەرگەری تریشتان ببێت ئەم کاته زۆرتر دەبێت. هاتنەوە سەرخۆ نزیکەی یەک کاتژمێر دەخایەنێت و زۆربەی نەخۆشەکان پاش 5-4 کاتژمێر پاش وەرگرتن دەڕونە دەرەوه.

کارەکانی پێش نەشتەرگەریی رینۆپلاستی

  1. تکایە تا یەک حەوته پێش نەشتەرگەری و تا 2 حەوته پاش نەشتەرگەری، ئەسپرین یا ماکی خاوەن ئەسپرین یا ئیبۆپرۆفێن مەخۆن. بۆ ئاگاداری زیاتر سەبارەت به پێڕستی ئەو دەوایانەی که نابێ پێش نەشتەرگەری بیخۆن سەردانی بەشی “پێڕستی دەواکان” بکەن. ئەگەر دەوایەک دەخۆن که لەسەر بڵاوبوونەوەی خوێن و خوێنڕێژی کاریگەرییان هەیه له زووترین کاتدا پزیشکەکەتان ئاگاداربکەنەوه.
  2. تکایه هەموو پێشینەی پزیشکی و ئەو دەوایانەی کە دەیخۆن بە ئێمه ڕابگەیێنن. ئێوەی دەبێ دەواکانی پێشووی خۆتان بخۆن جگەلەوه که پزیشک به پێچەوانەی ئەمه دەستووربدات. له ڕۆژی سەردانی پێش نەشتەرگەریدا نەخۆشوان ئەو دەوایانەی که دەبێ له ڕۆژی نەشتەرگەریدا لەگەڵ یەک قوم ئاو بیخۆن ڕادەگەیێنێ پێتان.
  3. لە سەردانی پێش نەشتەرگەریدا ڕەچەتەیەکتان پێدەدرێت که دەبێ پێش نەشتەرگەری بیخۆن.ئەم ڕەچەتە بریتییه له دژەبەکتریای خۆراکی و دەوای هێوەرکەرەوەی ئێش و دژەهەلماسین. دەبێ ڤیتامین C بخۆن. تکایه دەواکانی ئەم ڕەچەته پێش ڕۆشتون بۆ ژووری نەشتەرگەری دابینبکەن تاکوو پاش نەشتەرگەری دەواکانتان ئامادەبێت و پاش تەواوبوونی نەشتەرگەری بیانخۆن.
  4. نابێ له پاش نیوەشەوی ڕۆژی پێش نەشتەرگەرییەوه شتێک بخۆن یا بخۆنەوه. جگەلەوەی که پزیشک به پێچەوانەی ئەمە دەستووربدات. باشتروایه پێش نەشتەرگەری ددانتان بشۆن.

پاش نەشتەرگەری رینۆپلاستی

پاش تەواوبوونی نەشتەرگەریی، لووتتان به پەکێکی نەرمی تایبەتی لووت دەبەسترێت. له هەر دوو لای سەپتوم یاخود تیغەی نێوان لووت، تەختەی سیلاستیکی نەرم دانراوه. ئەم تەختانه دەبنەهۆی بەهێزبوونی شێوەی نوێی کڕکڕاگە. ڕەنگه فرمێسکەکانتان برژنه سەر ڕوومەتتان. ئەمە بەهۆی هەڵماسینەوەیه که له حەوتەی یەکەمدا وردەورده باشدەبێتەوه.

ڕەنگه بەستەبەندی لووت هەناسەکێشان لە لووتەوه دژواربکات بۆیه دەبێ له دەمتانەوە هەناسەبکێشن. لە ئەنجامدا دەمتان وشکدەبێت. بۆیه تا دەتوانن شلەمەنی بخۆنەوه تاکوو بەرگری له دەهیدراسیۆن یاخود وشکبوونەوە بکرێت. خواردنەوەی شلەمەنی لەکاتی خەو لەگەڵ شێهێنەری فێنک یا گەرم ڕەنگه کاریگەر بێت.

پاش نەشتەرگەریی لووت، لینجەپەرده لینجەی زۆر دروستدەکات. دەڵانی لینجەی خەس و خوێنی له پەکەکانەوە بۆسەر شوێنی فرمێسک هاتنی پێڵوتان ئاساییه. زۆر پرسیار دەکەن که ئەم دەڵیان و دزەکردنی لینجە چەنێک کات دەخایەنێت؟

ئەگەر شوێنی فرمێسک هاتنی پێڵوتان هەر 5 خولەک به خوێنی سوور تەواو پڕدەبێت، سەردانی پزیشکەکەتان بکەن. پاش نەشتەرگەری نەخۆشوانەکەمان له ئەنجامدانی بابەتەکانی خوارەوە یارمەتیدان دەدات:

خواردنەوەی شلەمەنی، ڕێگەڕۆشتن به هەنگاوی نەرم و هێواش، چوونه تۆیلەت، چاودێری لە ئێوه و کۆنتڕۆڵی برینەکانتان. نەخۆشوانەکەمان دیسان ڕێنوێنییە پێویستەکانتان پێدەدات. دەبێ ڕۆژی پاش نەشتەرگەری بۆ پشکنینی گشتی دیسان سەردانمان بکەنەوه. ئەگەر تەقەڵتان هەبێت دەبێ 5 ڕۆژ پاشان بۆ هەڵگرتنی تەقەڵەکان بگەڕێنەوه. چونکا هەڵگرتنی تەقەڵەکان زۆتر نارەحەتی دروستدەکات تاکوو ئازار، باشتروایه کاتژمێرێک پێش سەردان دەوای هێوەرکەرەوه بخۆن.

دەبێ ڕۆژی پاش نەشتەرگەری بۆ هەڵگرتنی تامپۆنی ناو لووت سەردانمان بکەن. هەڵگرتنی ئەم تامپۆنه گوشاری زۆری سەر لووتتان لادەبات. سەرەڕای ئەمه بەهۆی هەبوونی هەڵماسینەوه تا حەوتەیەک ناتوانن به ئاسانی له لووتتانەوە هەناسەبکێشن.

چالاکی

کاتی خەو لەژێر سەرتان 2 یا 3 سەرین دابنێن. تا 7 ڕۆژ لەکاتی پژمین دەمتان تەواو بکەنەوه و تا یەک حەوته له لووتتانەوه هەناسەمەکێشن. هەرگیز مەچمنەوە، شتومەکی قورس بەرزمەکەنەوه. منداڵەکەتان مەگرنەباوش. حەوتەیەک پشووبدەن. تا یەک حەوته پاش نەشتەرگەری بۆ ماوەی زۆر حەماممەکەن. لەکاتی پێویستبوونی حەمامکردن ئاگاداربن که جلوبەرگە تایبەتەکەتان تەڕ نەبێت.

بەرنامەی خوردن

هەوڵبدەن بەرنامەی خواردنتان له خواردنەوەی شلەمەنییەوه بۆ ئەو خواردنانه بگۆڕن که ئاسان هەرسدەبن. بێدرەنگ پاش نەشتەرگەری له خواردنەوەی شلەمەنی زۆر داخ و خواردنی داخ خۆبپارێزن. چونکا ئەگەری ئەوە هەیه له ناوچەی سەقفی دەم دووچاری بێهەستی ببن.

چاودێری له برینەکان

گازێک لەژێر لووتتان دابنێن. لەکاتی پێویست 24 کاتژمێر پاشان بیگۆڕن. بەپێی توانین له چەند کاتژمێری سەرەتای پاش رینۆپلاستی هەر 15 خولەک جارێک بیگۆڕن. دانانی پەکی سەهۆڵی لەسەر ناوچاوان یا لووت و چاوەکانتان بۆ کەمکردنەوەی ڕادەی خوێنڕێژی کاریگەره. پەکی سەهۆڵی ڕاستەوخۆ لەسەر پێست دامەنێن. ئەو شلەمەنییەی که لووتتان دەریدەدات قووت مەدەن چونکه دەبێته هۆی ڕشانەوە، بەڵکو دەبێ به کۆکه یا تفکردنەوە بیخەنە دەرەوه.

پاش هەڵگرتنی تامپۆن ئاوی لووت دەوەستێت و ئیتر پێویست به پەد نابێت. تا شەوی پاش هەڵگرتنی بەستەبەندی له سپرەی خوێداری لووت کەڵکوەرگرن.

دەبێ سپلینتەکە (Splint) تا حەوتەیەک لەسەر لووتتان بمێنێتەوه. دەبێ وشک ڕایبگرن ئەکینا هەراو دەبێتەوه. ئەگەر سپلینت یا گەچ کەوته سەر لووتتان بێدرەنگ پزیشکەکەتان ئاگادارکەنەوه.

دەواکان

زۆربەی نەخۆشەکان له گوشار بەهۆی هڵماسینەوە و پڕخوێنی گلەیییان هەیه. لەکاتی پێویست له دەوای هێوەرکەرەوه کەڵکوەرگرن. کاریگەریی ناگونجاوی هێوەرکەرەوەکان ڕشانەوه و قەبزییه. بەکارهێنانی هێوەرکەرەوه لەگەڵ خۆراک له ڕشانەوە بەرگری دەکرێت. لەکاتی بەردەوامی قەبزی له دژەقەبزی کەڵکوەرگرن.

چونکا هەڵگرتنی بەستەبەندی نارەحتی لەگەڵدایه یەک کاتژمێر پێش هەڵگرتن هێوەرکەرەوه بەکاربهێنن.

هەر لەکاتی گەیشن بۆ ماڵەوه خواردنی دژەبەکترا (کێفلێکس، سێفالەکسین) دەستپێبکەن. لەکاتی نەشتەرگەریدا دژەبەکتریا دەکرێته ناو ڕەگەکانتانەوه. تا 24 کاتژمێر پاش نەشتەرگەری لەرزوتا سروشتییه.

پاش هاتنەوە بۆ ماڵەوه بەکارهێنانی دەوای دژە هەڵماسین دەستپێبکەن. لە سەردانی پێش نەشتەرگەریدا نەخۆشوانەکەمان دەستووره پێویستەکان بۆ شێوەی خواردنی دەواکانتان پێدەدات. له پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەڵگرتنی بەستەبەندی دووجار لە ڕۆژدا مەڵهەم بەکاربهێنن (بەیانی و پاشنیوەڕۆ). دەبێ مەڵهەم بساورێته ناو کونەکانی لووتەوە. تەنیا بەشی لۆکەیی تەپەدۆر بچێته ناو لووتەوه.

پاش دەرهێنانی تامپۆنی ناو لووت کەڵکوەرگرتن له مەڵهەم و سپرەی کردنی سیرۆمی فیزیۆلۆجیای ناوەوەی لووت له دەرهێنانی مەینەکانی ناو لووت بەکەڵکن.

تکایە لەبیری مەکەن

پڕخوێنی لووت، هەڵماسینی دەموچاو، سەرئێشه و بێخەوی له نیشانە سروشتییەکانی پاش نەشتەرگەرین و بە تێپەڕبوونی کات باشدەبنەوه.

مەڵاشووتان بێهەست دەبێت بۆیه له خواردنەوە و خواردنی خۆراکی بێدرەنگ پاش نەشتەرگەری خۆبپارێزن.

بەرئەنجامی کۆتایی

پاش رینۆپلاستی، نیشتنەوەی هەڵماسینی لینجەپەرده و چەسپانی پێست به چوارچێوەی نوێی لووتەوه کاتی پێویسته. زۆربەی نەخۆشەکان چەند ڕۆژ پاش نەشتەرگەری دەڕۆنەوە سەر ئێشەکەیان. لەم کاتەدا ئێوە هەڵماسیوییەکان دەبینن بەڵام دۆستانی نزیک و هاوکارەکانتان نایبینن.

بەرئەنجامە کۆتاییەکانی پاش نەشتەرگەری تا یەک ساڵ پاش نەشتەرگەری بەتەواوی نابیندرێن. تەنانەت ئەگەر دژوارپەسەندیش بن، پێشتر له یەک ساڵ له کارەکەی ئێمه رەزامەنددەبن. ئێمه پاش یەک ساڵ داواتان لێ دەکەین که بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێمە چەند وێنه بگرن و بەم شێوه له بەرئەنجامی کۆتایی چێژ وەردەگرین.