لەم نەشتەرگەرییه که ئەنجامەکەی چکۆلەکردنەوەی زگ و لابردنی چەوری زیادەیەتی، چەوری و پێستی زیادەی له سەرەوه و خوارەوە هەڵدەگیرێت و هاتنەبەرەوەی زگ چاکدەبێتەوە. له خاڵه گرنگەکانی شایانی باس دروستبوونی جێگەی برینی گەورە لەسەر پێستی جەستەیه که بۆ هەڵگرتن و چاککردنەوەیان پێویستتان به نەشتەرگەری دەبێت. مەودای ئەم جێگە برینانه دەتوانێت له لایەکی سمتەوه تا لاکەی تر بێت.
ئەم نەشتەرگەرییه روخساری ئێوه باشتردەکات و دەبێته هۆی بەرزبوونەوەی متمانه بە خۆتان.
باشترین کەس بۆ ئەم نەشتەرگەرییه ئەو کەسانەن که زگی گەوره و پڕچەورییان هەیه که پێستەکەی شله و بە بەرنامەی خواردن یا بەرنامەی ڕێکوپێکی وەرزشی لاواز نابنەوه بەڵام بەشەکانی تری جەستەیان گونجاوه، ئەم نەشتەرگەرییه بەتایبەت بۆ ئەو خاتوونانەی پێشنیاردەکرێت که مناڵی زۆریان بووه و پێستای زگیان کێشراوه و لەلایەکی تریشەوه ماسولکەکانی زگیان جێگەی سروشتی خۆیان لەدەستداوه، هەروەها ئەم نەشتەرگەرییه بۆ ئەو کەسە بەساڵاچووانه پێشنیاردەکرێت که پێستیان تایبەتمەندی جێڕی خۆی نەماوه و دووچاری قەڵەوی و لاوازی زۆر بوون.
لەلایەکی ترەوه ئەو کەسانەی که بڕیاردەدەن بۆ کەمکردنەوەی زۆری کێشیان یا ئەو خاتوونانەی که دەیانەوێت منداڵیان ببێت نابێت ئەم نەشتەرگەرییەیان بۆبکرێت چونکا لەم نەشتەرگەرییەدا ماسولکەکانی ڕاستی زگ (Rectus abdominis) لە تەنیشت یەکتر فیکس دەبن بەڵام له کاتی زگپڕی و گەورەبوونی ساوا ئەم ماسولکانه لەیەکتر دوور دەبنەوه و دیسان زگ دەگەڕێتەوه بۆ بارودۆخی پێش ئەبدۆمینۆپلاستی.
به کەڵکوەرگرتن لەم نەشتەرگەرییه، تاکەکان دەتوانن متمانه بە خۆی زۆتر سەبارەت به روخساریان بەدەستبێنن، بەڵام باشتروایه پێش نەشتەرگەری سەبارەت به ئەو چاوەڕوانییانەی لە نەشتەرگەری هەیانه و هەروەها سەبارەت به نیگەرانییەکانی خۆیان لەگەڵ پزیشکی نەشتەرگەرییەکەیان وتووێژ بکەن تاکوو دەربارەی ئەم پرسانه و ئەنجامی نەشتەرگەری لەگەڵ یەک له سازشت بگەن.
هەر ساڵ هەزاران نەشتەرگەریی ئابدۆمینۆپلاستیی سەرکەوتوو له ئاستی جیهاندا ئەنجامدەدرێت، بەتایبەت ئەگەر ئەم نەشتەرگەرییە لەلایەن پزیشکێکی لێهاتوو و بەئەزموون لەم بوارەدا ئەنجامبدرێت، بەرئەنجامی نەشتەرگەری بەگشتی جێگەی رەزامەندییه. سەرەڕای ئەمه هەمیشه ڕەنگه مەترسی و کاریگەری ناگونجاویش لەگەڵ ئەم نەشتەرگەرییەدا ببیندرێت.
ڕەنگه کاریگەری ناگونجاوی دەگمەن وێنەی ئازار، شینبوونەوە، ڕەقی و دروستبوونی مەینی خوێن له ناوچەی نەشتەرگەریکراو و بێهەستی کاتی پێستی کۆتایی شوێنی نەشتەرگەریکراو بۆ چەند حەوته دروستببێت.
دەتوانین به ئەنجامدانی دروست و لەسەرکاتی ڕاسپێردراوەکانی پزیشکی نەشتەرگەری لە پێش نەشتەرگەری و پاش نەشتەرگەری و بێجوڵەنەبوون پاش نەشتەرگەری (لە یەکەمین کاتێکدا که تاکەکه توانایی ڕێگەڕۆشتنی ببێت) ئەم کا ریگەرییە ناگونجاوانه بگەیێنینه کەمترین ڕاده.
بۆ ئەوەی که ئامادە بن بۆ نەشتەرگەری ئێمه هەنێک ڕێنوێنیتان پێدەدەین که بریتین له: ڕێنوێنییە پێویستەکان سەبارەت به خۆراکی و خواردنەوەکان، جگەرەکێشان، ڤیتامینەکان و ئەو دەوایانەی که خواردنیان لەلایەن تاکەکەوه ڕێگەپێنەدراوه.
ئەگەر تاکەکه جگەرە دەکێشێت، دەبێ 1 یا 2 حەوته پێش نەشتەرگەری و تا 2 حەوته پاش نەشتەرگەری جگەرە کێشان بوەستێت، خۆپاراستن له تیشکی هەتاو بۆ ماوەی زۆر بە تایبەت بۆ پێستی زگ و بەکارنەهێنانی بەرنامەی خواردنی قورس زۆر گرنگه، لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەم خاڵانه دەتوانێت خێرایی باشبوونەوەی پێست زۆربکات. تاکەکه دەبێ لە باری چڵککردنەوە پشکنینی بۆبکرێت و چاودێری پێویستی لەم بوارەدا ببێت، چونکا ئەم هۆکارانه تەنانەت سەرمابوونێکی ساکار دەتوانێت ببێتەهۆی دواکەوتنی کاتی نەشتەرگەری.
هەبوونی هاوڕێیەک یا نەخۆشوانێک که له ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانه پاش چوونەدەر لە نەخۆشخانه یارمەتی تاکەکە بدات زۆر پێویسته.
ڕەنگه پزیشکی نەشتەرگەری له شێوازی بێهۆشی گشتی کەڵکوەرگرێت که لە ئەنجامدا له کاتی نەشتەرگەریدا نەخۆش خەوتووه یا له شێوازی بێهەستی شوێنی لەگەڵ دەوای هێوەرکەرەوه و خەوهێنەر کەڵکوەرگرێت که له ئەنجامدا تاکاکه هۆشیارە بەڵام هەست به ئازار ناکات و ئارامشی هەیه.
نەشتەرگەری ئابدۆمینۆپلاستی تەواو دەتوانێت 2 تا 5 کاتژمێر بخایێنێت بەڵام نەشتەرگەری ئابدۆمینۆپلاستی ناتەواو که تەنیا ناوچەی ژێر ناوک بەتاڵدەکرێت 1 تا 2 کاتژمێر دەخایێنێت، بۆیه ماوەی نەشتەرگەری بەپێی قەبارەی نەشتەرگەری دەگۆردرێت. لەم نەشتەرگەرییەدا هێڵێک له باری درێژاییدا له ئێسکی سمتی یەک لاوه تاکوو ئێسکی سمتی لاکەی تر دەبڕدرێت، ئەم هێڵه لەسەر ناوچەی زاوزێ دەبڕدرێت و پاشان هێڵێکی بازنەیی له دەوروبەری ناوک دەبڕدرێت و لە کۆتاییدا پێستی دیواری زگ له ژێر ناوچەی بڕبڕەکان جیادەبێتەوه. فلەپێ پێستی گەوره له دیواری زگ جیادەبێتەوه تاکوو ماسولکە درێژەکان ئاشکرابن، پاشان ماسولکەکانی بەیەکتر نزیک دەکەینەوه و لە تەنیشت یەکتردا لەلایەن تەقەڵەوه فیکس دەبن، ئەم قۆناغه له نەشتەرگەریدا دەبێته هۆی باریکبوونی کەمەر و پاشان پێستی زیاده جیادەبێتەوه و پاشماوەکەی تەقەڵدەدرێته دیواری زگ و لە کۆتاییدا شوێنێکی نوێ بۆ کونکردنی ناوک دابیندەکرێت و بۆرییەک که بۆشایی ژێر پێست پێوەندی بداته دەرەوه دادەنرێت تاکوو شلەمەنییە دەردراوەکان بخاتە دەرەوه.
له ئابدۆمینۆپلاستی ناتەواودا تەنیا پێستی نێوان هێڵه بڕدراوەکه و ناوک جیادەبێتەوه و دەکێشرێته خوارەوه، زیادەکەی هەڵدەگێرێت و پاشماوەکەی تەقەڵ دەدرێت.
ماوەی باشبوونەوە له تاکە جیاوازەکاندا جیاوازه بە شێوەیەک که له هەنێک له تاکەکاندا گەڕانەوە بۆ حاڵەتی سروشتی ڕەنگه 2 حەوته زیاتر نەخایێنێت بەڵام لە هەنێکی تر لە تاکەکاندا 3 تا 4 حەوته پشوودان پاش نەشتەرگەری پێویست بێت.
وەرزش یارمەتی دەداته چاکبوونەوەی زووتری پێست، وەرزش دەتوانێت ببێته هۆی لاچوونی خێرای هەڵماسین و بەرگری له دروستبوونی مەینی خوێن و یارمەتیدان به گەڕانەوه هێزی ئاسایی ماسولکەکان بەڵام تا کاتی گەڕانەوە بۆ بارودۆخی ئاسایی دەبێ له وەرزشی قورس خۆبپارێزن.
ڕەنگه جێگەی برینەکان تاوەکو 3 تا 6 مانگ پاش نەشتەرگەری زۆر ناشیرین بن بەڵام ئەمە سروشتییە و چاوەڕواندەکرێت جێگە برینەکان له 9 مانگ تا 1 ساڵی داهاتوودا ساف ببن، گەرچی ڕەنگه بۆ هەمیشه بمێننەوه.
هێڵێک له سەر ئەندامی زاوزێ بۆ هەڵگرتنی پێست و چەوری زیاده له نێوان و خوارەوەی زگ دەبڕدرێت.
له بڕینێکی کۆتاییدا پێستی دیواری زگ جیادەبێتەوه.
پزیشکی نەشتەرگەری ماسولکە درێژەکانی زگ لە تەنیست یەکتر دادەنێت و بە تەقەڵ فیکسیان دەکات و بەم شێوه دیواری زگ بەهێزدەکرێت و کەمەر چکۆلەتر دەبێت.
پێستی زگ دەکێشرێته خوارەوه و زیادەکانی هەڵدەگیرێت و پاشماوەکەی تەقەڵ دەدرێت، پاشان کونێکی نوێ بۆ ناوک دروستدەکرێت، ئەم کارانه له ئابدۆمینۆپلاستی تەواودا دەکرێن.
پاش نەشتەرگەری، نەخۆش خاوەن زگێکی ساف و بێ هەڵماسیوی هەیه، بەڵام جیگە برینەکان دایمەیین گەرچی بە تێپەڕبوونی کات زۆر بەرچاوناکەون.