لیفتینگی ناوچاوان
ئاب 28, 2019
نەشتەرگەریی زگ
ئاب 28, 2019

بەپێی باوەڕی هەنێک خەڵک چاو یەکێک له کاریگەرترین ئەندامەکانی دەموچاوه. ئەم باوەڕه سەلمێندراوه، بۆیه بێلفارۆپلاستی دەتوانێت بە ئەندازەی هەر نەشتەرگەرییەکی تری پلاستیکی جوانکاریی دەموچاو له روخساری تاکەکاندا کاریگەری ببێت.

بێلفارۆپلاستی شێوازێکی نەشتەرگەری هێمن و کاریگەره که بۆ زیندوکردنەوه و نوێکردنەوەی لاوی و کەمکردنەوەی روخساری پیر و بەساڵاچووی تاکەکان بەکاردێت. ئەم نەشتەرگەرییه پێستی زیاده و چەوری دەوروبەر پێڵوەکان لەناودەبات. بێلفارۆپلاستی یەکێک له باوترین شێوازەکانی لاوکردنەوەی دەموچاوه. ڕەنگه واخەیاڵبکرێت که نەشتەرگەریی پلاستیک تەنیا بۆ خاتوونەکان کەڵکیلێوەردەگیرێت، بەڵام پیاوان له بۆشایی پێشبڕکێیی کومپانیاکاندا داخوازی زۆری ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لاوکردنەوەیان هەیه چونکا روخساری لاوتر دەرخەری وزەی ناوەکی زۆرتره.

کاتێک که تاکەکان بەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی پلاستیکدان تەنیا سەرنجدەدەنە سەر یەک ڕوو له ئەندامەکانی دەموچاویان و کەمتر سەرنجدەدەنه گشت روخساریان. ئەنجامدانی بێلفارۆپلاستی بە تەنیایی وڵامدەری چاککردنەوەی پێستی دەوروبەری چاو نییه. زۆربوونی تەمەن و داکەوتویی برۆکان دەبێته هۆی دروستبوونی روخسارێکی ماندوو و تووڕە. پتر ئەم نەشتەرگەرییه هاووکات لەگەڵ نەشتەرگەریی کێشانی برۆ ئەنجامدەدرێت. ئەگەر دەتانەوێت سەبارەت به نەشتەرگەریی کێشانی برۆ زانیاری زیاتر وەرگرن سەردانی بەشی کێشانی برۆ بکەن.

بەهۆی پێستی کیسەیی پێڵوەکان، ئەو شتەی دەبێته هۆی نیگەرانی، گۆڕانکاری شانەیی یا ئاستی (هێڵە وردەکان) له دەوروبەری پێستی چاوە. گەرچی به یارمەتی بێلفارۆپلاستی دەتوانین هەنێک لەم چرچولۆچانه کەمبکەینەوە، بەڵام ناتوانین هەموو هێڵەکان یا چرچولۆچەکانی زۆربوونی تەمەن یا تیشکی ڕاستەوخۆی هەتاو یا چرچولۆچی جەنەتیکی دەرمانبکەین. بێلفارۆپلاستی دەبێته هۆی دەرمانکردن و لابردنی پێستی زیاده و چەوری، هەنێک شێواز وێنەی پیلی کیمیایی و نەشتەرگەری لەیزەری دەبێته هۆی دەرمانکردنی شێواوی و چرچولۆچی شانەیی.

پزیشکی نەشتەرگەری بەئەزموون و جێمتمانه کە تەنیا نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاو ئەنجامدەدات دەزانێت که ئەرکی پزیشک تەنیا چاککردنەوەی ئەو بەشانه له دەموچاو نیه که نەخۆش دەڵێت بەڵکو دەبێ به ئامانجی پشت ئەم نەشتەرگەرییە وڵامبداتەوه. ئاشکرایه که بێلفارۆپلاستی ناتوانێت له جیابوونەوەی دوو هاوسەر بەرگری بکات. هەنێک له نەخۆشەکان که ئامادەیی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی پلاستیکی دەموچاویان نییه پێیان باشتره که له شێوازی خۆپارێزانەتر وێنەی بۆتۆکس بۆ سافکردنی هێڵ و لۆچی دەموچاو یا کۆلاجێن بۆ پڕکردنەوەی چاڵی دەموچاو کەڵکوەرگرن. ئەو کەسانەی کە سەبارەت به نەشتەرگەرییەکانی زیندوکردنەوە و نوێکردنەوەی لاوی ئاگادارییان هەیه دەزانن که چ کاتێک ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییه بۆیان گونجاوه.

باس و وتووێژ سەبارەت به نەشتەرگەرییەکانی نوێکردنەوەی لاوی به دیتنی وێنەی پێش و پاش نەشتەرگەری دەستپێدەکات. بەم شێوه نەخۆش ئاگاداردەبێت که پاش نەشتەرگەری چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات. هەروا که له وێنەکاندا دەبینن، زۆربەی نەخۆشەکان دەیانەوێت که نەشتەرگەریی کێشانی پێڵویان هاوکات بێت لەگەڵ نەشتەرگەریی جوانکاری. دەتوانین نەشتەرگەرییەکانی کێشانی دەموچاو، گەورەکردنی چناکه، چاندنی ڕوومەت، رینۆپلاستی (نەشتەرگەریی لووت)، ئۆتۆپلاستی (نەشتەرگەریی گوێ) و نەشتەرگەریی لێو هاوکات لەگەڵ بێلفارۆپلاستی ئەنجامبدەین.

وێنەی لای چەپ جێگەی بڕینی پێڵوی سەروو و خواروو نیشاندەدات. له بێلفارۆپلاستیی نەریتی پێڵوی خواروودا، پتر سەرەڕای لابردنی پێستی زیاده و چەوری لەسەر پێستی پێڵوی خواروو، لەسەر ئەم بەشە له پێڵوش هێڵێک دەبڕدرێت.

لە 10 ساڵی ڕابردوودا بە کەڵکوەرگرتن له تەکنیکی پێشکەوتوو، نەشتەرگەری سەرکەوتوو لەسەر پێڵوی خواروو کراوه، ناوی ئەم تەکنیکە بێلفارۆپلاستی trans conjuctivalه. Conjunctive ناوی تۆی پەمەیی ژێر پێڵوی خوارووه. بە کەڵکوەرگرتن لەم شێوازه هێڵی بڕین له بەشی ناوەوەی پێڵو ئەنجامدەدرێت و ئیتر هیچ هێڵێکی بڕین لەسەر پێڵو و بەشی دەرەوەی پێڵو نابیندرێت. ئەگەر حەز بەم جۆرە نەشتەرگەرییه دەکەن ڕایبگەیێننه پزیشکی نەشتەرگەرییەکەتان.

چاوپێداگێڕانەوەی نەشتەرگەریی پێڵو

هاوکات لەگەڵ ئەوەیدا که خەریکی لێکۆڵینەوە لەسەر باشترکردن و پەرەدانی بێلفارۆپلاستین، دەمانەوێت هەنێکیش لەسەر چاوپێداگێڕانەوەی نەشتەرگەریی کێشانی پێڵو باسبکەین. پتر نەخۆشەکان بۆ پێداچوونەوە و چاوپێداگێڕانەوەی نەشتەرگەریی پلاستیکییەکەیان سەردانی پزیشک دەکەن. دەستوورەکان و پێشنیارەکانی خوارەوە بۆ سەرجەم ئەو نەخۆشانەی که بێلفارۆپلاستییان ئەنجامداوه ڕاسپێردراوه. سەرەڕای ئەمەش ئەو نەخۆشانەی نەشتەرگەری پێڵویان بۆ کراوه بەرەنگاری تایبەتی خۆیان هەیه.

له چاوپێداگێڕانەوەی بێلفارۆپلاستی، پزیشکی نەشتەرگەری لەسەر ئەو ناوچه ئیش دەکات که پێشتر گۆڕانکاری تێدا ڕوویداوه. چاککردنەوه و ڕاستکردنەوەی نەشتەرگەریی پێشو لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەریی پلاستیکی ترەوه دەتوانێت هەنێک ئاڵۆزتر بێت و لەئەنجامدا کاتی زیاتری دەوێت. هەروەها ئەو هەڵماسینەی که له نەشتەرگەریی چاوپێداگێڕانەوەدا دروستدەبێت زۆرتره و باشبوونەوەشی کاتی زیاتر دەخایێنێت.

لە دانیشتنی ڕاوێژکاری یەکەم ئێمه بینای ئێسکی و شانەی نەرمی چاوەکانتان له باری شێوە و کردارەوە دەپشکنین. پشکنینی پێڵوی سەرەوه و خوارەوە و چاوەکان، هەنێک بنەما بۆ ئەو شتەی که دەتوانین له نەشتەرگەریی بێلفارۆپلاستی چاوەڕوانبکەین دەردەخات. جۆری پێست، رەگەز، تەمەن، لەگەڵ ڕادەی شێواوی و جۆری کردار له هۆکارە گرنگ و کاریگەرەکانن له بەرئەنجامی کۆتایی نەشتەرگەریدا. وێنەی نەشتەرگەرییە پلاستیکییەکانی تر، پشکنینی لەشساغی گشتی و هەبوونی چاوەڕوانی ژیرانه پێویسته. ئاگاداری ئێوه له شێواز و ڕەوتەکان لە بەرئەنجامی سەرکەوتووی کۆتاییدا پێویسته. له دانیشتنی ڕاوێژکاریدا ئێمه ڕێنوێنه پێویستەکانتان پێدەدەین.

پێش نەشتەرگەریی کێشانی پێڵو

له چاوپێکەوتنی پێش نەشتەرگەریدا، نەخۆشوانەکەمان ڕێنوێنییه پێویستەکانتان پێدەدات تا کارە پێویستەکانی پێش و پاش نەشتەرگەری ئەنجامبدەن. له ڕۆژێک پێش نەشتەرگەری تەلەفۆنمان بۆبکەن تاکوو کاتی نەشتەرگەری پەسەندبکەین. لە ڕۆژی نەشتەرگەریدا لەگەڵ نەخۆشوان (ئەو کەسەی بێهۆشتان دەکات) قسەدەکەن و پێش ڕۆشتن بۆ ژووری نەشتەرگەری دکتۆرەکەتان سەردانتان دەکات.

نەشتەرگەریی پێڵو بەپێێ پێکهاتەی ژێرپێست و ڕادەی شانەی زیاده نزیک 1 کاتژمێر دەخایەنێت. ئەگەر جگه له نەشتەرگەریی پێڵو نەشتەرگەری تریشتان ببێت ئەم کاته زۆرتر دەبێت. هاتنەوە سەرخۆ نزیکەی یەک کاتژمێر دەخایەنێت و زۆربەی نەخۆشەکان پاش 5-4 کاتژمێر پاش وەرگرتن دەڕونە دەرەوه.

کارەکانی پێش نەشتەرگەریی کێشانی پێڵو

  1. تکایە تا یەک حەوته پێش نەشتەرگەری و تا 2 حەوته پاش نەشتەرگەری، ئەسپرین یا ماکی خاوەن ئەسپرین یا ئیبۆپرۆفێن مەخۆن. بۆ ئاگاداری زیاتر سەبارەت به پێڕستی ئەو دەوایانەی که نابێ پێش نەشتەرگەری بیخۆن سەردانی بەشی “پێڕستی دەواکان” بکەن. ئەگەر دەوایەک دەخۆن که لەسەر بڵاوبوونەوەی خوێن و خوێنڕێژی کاریگەرییان هەیه له زووترین کاتدا پزیشکەکەتان ئاگاداربکەنەوه.
  2. تکایه یەک حەوته پێش نەشتەرگەری و 3 حەوته پاش نەشتەرگەری جگەره و ماکی سڕکەر بەکارمەهێنن. ئەگەر بەکارهێنانی ئەم دوو دانه نەوەستێنن چاکبوونەوەی برینەکان دوا دەکەوێت و سووربوونی پێست و هەنێک شێواوی تر بەجێدەمێنێت.
  3. تکایه هەموو پێشینەی پزیشکی و دەرمانی خۆتان بە ئێمه ڕابگەیێنن. له ڕۆژی سەردانی پێش نەشتەرگەریدا نەخۆشوان ئەو دەوایانەی که دەبێ له ڕۆژی نەشتەرگەریدا لەگەڵ یەک قوم ئاو بیخۆن ڕادەگەیێنێ پێتان.
  4. لە سەردانی پێش نەشتەرگەریدا ڕەچەتەیەکتان پێدەدرێت که دژەبەکتریای خۆراکی و مەڵهەمی دژەبەکتریای چاو (ئەگەر نەشتەرگەریی پێڵوتان ببێت) و دەوای هێوەرکەرەوەی ئێشی تێدایه. تکایه دەواکانی ئەم ڕەچەته پێش ڕۆشتون بۆ ژووری نەشتەرگەری دابینبکەن تاکوو پاش تەواوبوونی نەشتەرگەری و گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆتان دەواکانتان ئامادەبێت.
  5. دەبێ له یەک حەوته پێش نەشتەرگەرییەوه و تا دوو حەوته پاش نەشتەرگەری ڤیتامینی C (ئەسید ئاسکۆربیک) بەکاربهێنن.
  6. نابێ له پاش نیوەشەوی ڕۆژی پێش نەشتەرگەرییەوه شتێک بخۆن یا بخۆنەوه. جگەلەوەی که پزیشک به پێچەوانەی ئەمە دەستووربدات. باشتروایه پێش نەشتەرگەری ددانتان بشۆن.

پاش نەشتەرگەریی کێشانی پێڵو

پاش بەهۆشهاتنەوە، پەدێکی خوساو له ئاوێتەی iced saline لەسەر چاوتان دەبینن. ئەم پەدانه دەبنه هۆی چکۆلەمانەوەی ماسینەکان و کوتراوی پاش نەشتەرگەری. بەهۆی مەڵهەمی چاوەوه که پاش نەشتەرگەری دەساورێته چاوتان بیناییتان تاریک دەبێت. هەروەها رەنگه فرمێسک له چاوتان بێته خوارەوه که بەهۆی هەڵماسینەوەیه، ئەم هەڵماسینه لە حەوتەی یەکەمی پاش نەشتەرگەریدا دەنیشێت.

پاش بێلفارۆپلاستی، نەخۆشوانەکەمان یارمەتیتان دەدات که بابەتەکانی خوارەوە ئەنجامبدەن:

خواردنەوە، ڕێگەڕۆشتنی هێواش و لەسەرخۆ، چوونه تۆیلەت، چارەسەرکردنی نارەحەتی و چاودێری لەسەر پەدەکانی چاوتان. نەخۆشوانەکەمان فێرتاندەکات که چۆن پەدەکان بگۆڕن. دەبێ هەر 24 کاتژمێر یەک جار ئەم پەدانه بگۆڕن.

بۆ هەڵگرتنی ئەمانه دەبێ 3 ڕۆژ پاشان سەردانمان بکەن. ئەم پەدانه هەنێک نارەحەتی دروستدەکات بۆیە یەک کاتژمێر پێش هاتن دەوای هێوەرکەرەوە بخۆن.

کارەکانی پاش نەشتەرگەریی کێشانی برۆ – چاودێری له برینەکان

تا 24 کاتژمێر پاش نەشتەرگەری، ئەو پەدانەی که له ئاوی سەهۆڵدا خوساون لەسەر چاوتان دابنێن. هەر 20 تا 30 خولەک پەدەکان بگۆڕن. دەبێ هەمیشە پەدەکان خوساو ڕابگرن، کێشی ئاو لەگەڵ پلەی گەرمان یارمەتی چکۆلەمانەوەی کوتراوییەکان دەدات. کیسەیەکی چکۆله کە نۆک یا گەنمەشامی سەهۆڵبەستووی تێدایه لەسەر پەدەکانی چاوتان دابنێن. ئاگاداربن که کیسەکه ڕاستەوخۆ لەسەر پێستتان نەبێت. دەستەسڕ یا خاولیەک لە نێوان کیسەکه و پێستتان دابنێن.

کاتی خەوتن بە لۆکەیەک مەڵهەمی زیادەی سەر تەقەڵەکان خاوێنبکەنەوه. پاشان مەڵهەمی چاو بساونه سەر تەقەڵەکانی پێڵو و بەشی ناوەوەی پێڵو. تا کاتێک که تەقەڵەکان هەن ئەم کار 2 جار له ڕۆژدا ئەنجامبدەن (بەیانی و پاشنیوەڕو). بەڵام بەس کاتی خەوتن مەڵهەمەکه بساونه نێو پێڵوی خوارەوە. ساوینی ئەم مەڵهەمه لە نێو پێڵوی خواروو دەبێته هۆی تاریکبوونی بیناییتان بۆیه باشترین کات بۆ ئەم کارە پێش پشوودانی پاشنیوەڕۆیه. تەقەڵەکان که لەلایەن مەڵهەمەوه چەور و خز بوون له کاتی هەڵگرتندا ئازاری کەمتریان هەیه.

دەوا

زۆربەی نەخۆشەکان زیاتر له ئێش و ئازار، له نارەحەتی گلەیی دەکەن. له کاتی پێویست یا دەستووردانی پزیشک له دەوای هێوەرکەرەوه کەڵکوەرگرن. کاتێک که دەوای هێوەرکەرەوه دەخۆن شۆفێڕی مەکەن، ئەلکهۆلیش بەکارمەهێنن.

کاریگەریی ناگونجاوی دەواکان بریتین له دڵشێواوی و ڕشانەوه. خواردنی هێوەرکەرەوەکان لەگەڵ خواردنی ژەمەکان، دڵشێوازی زۆر کەمدەکاتەوه. کاتێک ڕۆشتنەوە بۆ ماڵەوە بەکارهێنانی دژەبەکتریا (ketlen/cephalexin) دەستپێبکەن.

لە ڕۆژی پاش نەشتەرگەرییەوه هەر شەش کاتژمێر حەبەکان بخۆن تاکوو تەواودەبێت. هەبوونی لەرزوتا تا 24 کاتژمێر پاش نەشتەرگەری ئاسایییه.

کاتێک گەیشتنە ماڵەوه دەوای دژەهەڵماسین بەکاربهێنن (لەگەڵ خواردنی ژەمەکان بیخۆن). ڤیتامین C یارمەتی باشبوونەوە دەدات بۆیه تا 2 حەوته پاش نەشتەرگەری بیخۆن.

بەرنامەی خواردن

له شلەمەنییەوه دەستپێبکەن و تا ڕادەیەک که دەتوانن خواردنی نەرم بخۆن.

چالاکی

ڕۆژی پاش نەشتەرگەری بە تەواوی پشووبدەن. تا حەوتەیەک پاش نەشتەرگەری لە کاتی خەوتن 2 یا 3 سەرین بخەنە ژێر سەرتان تاکوو سەرتان بێته سەرەوه. بەتەواوی له چەمانەوە و بەرزکردنەوەی شتومەکی قورس و ئەنجامدانی چالاکی قورس خۆبپارێزن. له بەرزکردنەوە و باوشکردن بە مناڵەکەتاندا خۆبپارێزن. تا حەوتەیەک پاش نەشتەرگەری شۆفێڕی مەکەن. حەوتەیەک پشوودان و ئیشنەکردن پێشنیاردەکرێت.

پاش 24 کاتژمێر برینەکان وشک ڕابگرن جگه له کاتی ساوینی مەڵهەم. پێش سەردانتان بۆ هەڵگرتنی تەقەڵەکان حەمامبکەن و مووەکانتان بشۆن. پاش هەڵگرتنی تەقەڵەکان لەسەر جێگەی تەقەڵەکان شریتی ستریل یا خاوێنکەر دادەنرێت که دەبێ وشک ڕابگیرێن و لە جێگەی خۆیان نەجوڵێن. جێگەی کوتراوی له یەک حەوته پاش نەشتەرگەریدا دەتوانن به ماکی جوانکاری دابشارن. بۆ بەرگری له دروستبوونی لکه لەسەر جێگه بڕدراوەکەی سەر پێڵو، تا 3 مانگ له تیشکی ڕاستەوخۆی هەتاو خۆبپارێزن.

تکایە لەیادی مەکەن

فرمێسک و هەڵماسین و شینبوونەوه له نیشانە ئاساییەکانی پاش نەشتەرگەری بێلفارۆپلاستین که پاش چەند ڕۆژ باشدەبنەوه.

بەرئەنجامی کۆتایی

ئێمه حەوتەیەک پشوودانتان پێڕادەسپێرین و پتر پاش ئەم ماوه دەتوانن بڕونەوە سەر ئیشەکەتان.