دووبارەدروستکردنەوەی سینگ

کێشانە سەرەوەی سینگ
ئاب 28, 2019

لەم نەشتەرگەرییەدا ئەو سینگانەی که بەهۆی شێرپەنجەوه هەڵگیراون دووبارەدروستدەبنەوه. ئەم نەشتەرگەرییه یارمەتی دەدات تاکوو سینگی خاتوونەکان لەکاتی لەبەرکردنی ستیان شێوەی باش و هاوخشتیان ببێت. نەخۆشەکە پاش ئەم نەشتەرگەرییه پێویستی به پرۆتێزی دەرەکی نابێت.

ماوەی باشبوونەوه

ڕەنگه باشبوونەوەی نەشتەرگەریی تێکڵاوەی هەڵگرتن و دروستکردنی سینگ 6 حەوته بخایەنێت. زۆر له جیگەی برینەکان کەمڕەنگ دەبن.

بەرئەنجامەکانی نەشتەرگەری

پتر بەرئەنجامەکان هەمیشەیین بەڵام پێویستی به شوێنکەوتنه.

تەکنیکەکانی نەشتەرگەری

له چەندین شێواز کەڵکوەردەگیرێت که له جۆری ساکاردا له پرۆتێزی سینگ کەڵکوەردەگیرێت بەڵام له جۆرەکانی تری ئەم نەشتەرگەرییەدا له شانەی سروشتی زگ (فلەپ TRAM) و فلەپی لاتیسموس دۆرسی یا فلەپی زگ کەڵکوەردەگیرێت.

جۆری بێهۆشی

له بێهەستی شوێنی لەگەڵ هێوەرکەرەوەی دژەئازار کەڵکوەردەگیرێت هەڵبەت شێوازی نەشتەرگەریی گشتیش بەکاردێت.