مەمکی زۆر گەوره سەرەڕای شێوەی ناگونجاویان که کاریگەری خراپیان لەسەر متمانەبەخۆی تاکەکان هەیه کێشەی تریش بۆ خاتوونەکان دروستدەکات که بریتین له: ئازاری پشت، ئازاری مل، کاریگەری خراپ لەسەر نەتوانینی هاوبەشی له چالاکییە وەرزشیەکان. لە نەشتەرگەریی چکۆلەکردنەوەی مەمکدا بە هەڵگرتنی چەوری و شانەی گلانده و پێست له سینگ، مەمک چکۆلەتر و سووکتر و ڕەقتر دەبێت. هەروەها لەم نەشتەرگەرییەدا دەتوانین بازنەی نوکی سینگ که ڕەشتره چکۆلەترکەینەوه.
نێوان 6 مانگ تا 1 ساڵ دەخایەنێت تاکوو سینگ شێوەی کۆتایی خۆی بەدەستبێنێت. هەڵماسین و شینبوونەوه له چەند ڕۆژی پاش نەشتەرگەریدا نامێنێت. نەخۆش نابێت 3 تا 4 حەوته شتومەکی قورس هەڵگرێت یا پاڵیلێوەبنێت.
نەخۆش پاش 2 حەوته دەتوانێت بگەڕێتەوه سەر ئیش و چالاکی کۆمەڵگایی خۆی.
ئەنجامەکانی هەمیشەییه.
لەم نەشتەرگەرییەدا بە شێوازی نوێ دوو هێڵ لەسەر سینگ دەبڕدرێت. یەک هێڵ له دەوری بازنەی نوکی مەمک که ڕەنگی ڕەشتری هەیه دەبڕدرێت و هێڵێکی تر به شێوەی ئەستونی لە بازنەی دەوری نوکی مەمک تا لۆچی ژێر مەمک دەبڕدرێت.
بێهۆشی گشتی